ئەمریکا، دۆلار وەکوو چەکی شەڕ بەکار دێنێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەبێت لە بەرانبەر خووی هەڵەی ئەمریکا کە لە دەسەڵاتی دۆلار وەکوو چەکێک دژی دەوڵەتە سەربەخۆکان کەڵک وەردەگرێت، بوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەروە لە سێمیناری نێودەوڵەتی گەمارۆی تاک لایەنە و ئاسەوارەکانی کە لە ڤیەن بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە گەمارۆوە زاڵمانە و نایاساییەکانی ئەمریکا، لە سەر زەروورەتی بەربەرکانێ کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لە گەڵ تاک لایەنەیی واشنتۆن جەختی کرد و بەرپرسایەتی نێودەوڵەتی بەرانبەر گەمارۆوە تاک لایەنەکانی بیر هێنایەوە.

عێراقچی وتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەبێ لە بەرانبەر ئەو خووە هەڵەی ئەمریکا کە لە دەسەڵاتی دۆلار وەکوو چەکێک دژی دەوڵەتەکانی تر بەژکار دێنێت، بوەستن.

شیاوی باسە، سێمیناری نێودەوڵەتی گەمارۆی تاک لایەنە و ئاسەوارەکانی بە پێشنیاری نوێنەرایەتییە سیاسییەکانی ئێران، کووبا و ڤێنزۆئێلا لە ڤیەن و بە ئامادە بوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڤێنزۆئێلا، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و هەواڵنێری تایبەتی هەوڵە دوژمنانە تاک لایەنەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕێ کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە هۆتێل کوبورگی ڤیەن بەڕێوە چوو.

News Code 27145

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =