ئەورووپا داوای لە ئێران کردووە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەکشێتەوە

نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە داوای ئەورووپا لە تاران لە سەر نەچوونە دەرەوە لە بەرجام هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە داوای ئەورووپا لە تاران لە سەر نەچوونە دەرەوە لە بەرجام هەواڵی دا.

ناوبراو وتی: وڵاتانی ئەورووپی چاوەدێری بە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران درێژە دەدەن و داوا لە تاران دەکەن کە ئەو ڕێککەوتنە نەچێتە دەرەوە.

نوێنەری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێستا کاتێکی گرینگ و هەستیار بۆ بەرجام و هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەیە. لە گەڵ شەریکە ئەورووپییەکان، ئەگەر ئێران ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرجام کردەیی بکاتەوە، ئەڵمانیا بە تواوەتی لە بەرجام دەمێنێتەوە.

ناوبراو لە بڕیاری واشنتۆن بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام و سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ئێران و هەروها بەیاننامەی تاران بۆ بردنە سەرەوە ئاستی پیتاندنی ئورانیۆم و ئاوی قورس نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

News Code 27131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =