ئێران بەڵگەی کەڵك وەرگرتنی داعش لە چەکی کیمیایی ڕادەستی ڕۆژئاوا کرد

وەزیری دەرەوە وتی: چەندین ساڵ لەوە پێش ڕامانگەیاند کە داعش چەکی کیمیایی بە دەست هێناوە و بەڵگە پێویستەکان لەوبارەیەمان ڕادەستی وڵاتانی رۆژئاوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە کۆڕبەندی "هەناسە هەڵقرچاوەکان" کە لە ساڵوەگەری کیمیابارانی سەردەشت بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئێمە هەموومان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ژیان و سەربەرزی و هەرچی هەمانە لە سای ئێوە گیانبازانی خۆشەویستە، ئێوە نیشان دا کە خەڵكی ڕەنج و زام و ئێشی چەکی کیمیایی تاقەت دێنن و ناچنە ژێر باری ستەم و سەرشۆڕی.

زەریف بە ئاماژە بە نەمانی سەدام و ئەو کەسانەی لە دژی گەلی ئێمە ستەمیان کردووە، ڕاشیگەیاند: کارەساتی سەردەشت دەسپێکی هێرشی کیمیایی بۆ سەر حەڵەبچە بوو، بەڵام هیچکام لەو جەنایەتانە ئەنجومەنی ئاسایشی وەخەبەر نەهێنا. شەش جار ئەمینداری گشتیی ئەوکاتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان بە هۆی گوشارەکانی ئێمە و کارشکێنیی ئەمریکا وەفدی ڕەوانەی ئێران کرد و لە نزیکەی بوردۆمان و پاشهاتەکانی کیمیابارانی سەردەشتیان بینی و ڕاپۆرتیان دا.

وەزیری دەرەوە لە درێژەدا وتی: ئەوڕۆکە ئەگەر کەسێک لە جیهاندا مافی قسە کردن لەبارەی کەڵک وەرنەگرتن لە چەکی کیمیایی، ناڤۆکی و بایۆلۆژیکی هەبێ، بێگومان ئەو کەسەیە کە برین و زام و ئێشی وەک ئێوەی هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆکە هەموو هەوڵ دەدەن بە ئیدانە کردنی دیتران، جەنایەتی دەست و پەیوەندەکانیان سەرپۆش بنێنەوە، بیری هێنایەوە: ئێمە چەندین ساڵ لەوە پێش ڕامانگەیاند کە داعش چەکی کیمیایی بە دەست هێناوە و بەڵگە پێویستەکان لەوبارەیەمان ڕادەستی وڵاتانی رۆژئاوایی کرد.

وتیشی: ئەو وڵاتە هەر وەک چۆن بەڵگەکانی جەنایەتی سەدام لە دژی سەربازان و خەڵکی سڤیلی ئێمەیان سەرپۆش ناوە، ئەوڕۆکەش نکۆڵی لە کەڵک وەرگرتنی نۆکەرەکانیان لە چەکی کیمیایی دەکەن.

زەریف هەروەها ئەماژەی بە هەنگاوەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی کرد و ڕایگەیاند: یەکەمین وڵاتێکین کە خەزێنەی بەرتەسکی کیمیاییمان کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شیمانەیی سەدام کۆکردبووەوە، لە دواساڵی شەڕی داسەپاوە بە بێ ئەوەی قەت کەڵکمان لێ وەرگرتبێت، لە ناو برد.

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا: ئەوڕۆ ١٤ ساڵ لە پەسند کرانی کۆنوانسیۆنی کیمیایی تێدەپەڕێت، بەڵام ئەمریکا هێشتا چەکی کیمیایی لە ناو نەبردووە. ئایا بەو هەڵوێستەوە دەکرێ ئیدعای دژایەتی لە گەڵ چەکی کۆمەڵکوژانە بکرێت؟

News Code 27103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =