بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۴ی پووشپەڕ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەرتی تەندروستی وڵات، جەختی کرد: ئێمە بە هیچ لەونێک لە ئەمریکا ناترسین.
سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانەکەیدا ڕیگەیاند کە ئەمریکا کەم ئەندامی هزریە و مێشکی کێشەی هەیە و نازانێت دەبێ چی بکات. ئەوان هەموو ڕۆژێ بەرەوڕووی کێشەیەک دەبنەوە و پێیان وا نەبوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەیان بپێکرێت. لەباری سەربازیەوە پێکانی ئەو فڕۆکە ئاسان نییە.
ڕۆحانی زیادی کرد: ئەگەر ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەمان بە ئێس ۳۰۰ دەپێکا کارێکی گەورە نەبوو بەڵام ئەم فڕۆکە بە مووشەک و ڕادارێکی ئێرانی تێکشکاوە. ئەمە کارێکی زۆر گەورە بوو. ئێمە دەستی ئەوانەی لە وەزارەتی بەرگری و سوپای پاسداراندان و ئەم پیشە ناوخۆییەیان گەشە پێداوە، ماچ دەکەین.
وتیشی: ئێمە بە لێدانی ئەم فڕۆکە نامانەویست سووکایەتی بە ئەمریکا بکەین . ئێمە بە دوای سووکایەتی کردن بە کەس نین بەڵام ئەم کارە بووە هۆی بەهێزی ڕۆحیەی گەلی ئێران.
ئەوەشی وت: ڕێبەری تەنیا هی ئێران نییە؛ ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک لوبنان، ئەفغانستان، عێراق و پاکستان پەیڕەوی ڕێبەری ئێرانن. کەسێکی گەمژە شێت بووە و ڕێبەری وڵاتێک گەمارۆ دەدات.یان دەڵێن ماڵ و سامانی ڕێبەری ئێران گەمارۆ دەدەین، ڕێبەری ئێران وەک ڕێبەری وڵاتانی دیکە نییە کە ماڵ و سامانی زۆری لە دەرەوەی وڵات ببێت. سامانی ڕێبەری ئێران ماڵیکی سادە و حسەینیەیەکە.
Your Comment