کۆشکی سپی چاوەڕوانی پێوەندی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش سەفەر بۆ عەرەبستان و ئیمارات ڕایگەیاند چاوەڕوانی پێوەندی لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا پێش سەفەر بۆ عەرەبستان و ئیمارات بە دووپات کردنەوەی پاگەندە و تۆمەتەکانی خۆی دژی ئێران، ئەو بەڵگانەی کە ئێران پێشکەشی کردووەی ساختە وەسف کرد و جارێکی تر پاگەندەی کرد فڕۆکە ئەمریکییەکە کە ئێران تێکیشکاند لە هەرێمی نێودەوڵەتی بووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە سەردانی سعوودی و ئیمارات دەکات، زیادی کرد: لە ئەم دوو سەفەرە سەبارەت بە کێشەی ئێران و چۆنیەتی متمانە دان بە هاوپەیمانە ستراتیژیکەکان و ئەوەی کە چلۆن دەتوانین هاوپەیمانیەکی جیهانی پێک بهێنین، قسە دەکەین.

پەمپێئۆ بە ئەو پاگەندە کە زیاترین گوشار بۆ سەر ئێران لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی ترامپ دەستی پێکردووە، درێژەی دا: لە ڕۆژی دووشەممە، کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دەسەپێت تا جیهان دڵنیا ببێتەوە کە هەر هەوڵ دەدەین تا بەر بە سەرچاوەکانی ئێران کە بۆ هەڕشە بۆ سەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە سەرتانسەری جیهان پێویستیانە، بگیردرێت.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئەگەر دەتانەوێت نیشانی بدەن کە ئێران دەیەوێت ئاڵۆزییەکان کەم ببێتەوە، بۆچی تەلەفۆن هەڵناگرن و زەنگیان لێ نادەن؛ وتی: هەر ئەو جۆرەی کە سەرۆک کۆمار و جێگری یەکەم باسیان کردووە ئێمە ئامادەی دانوستانی بێ هیچ پێش مەرجێکین. ئەوان باش دەزانن چلۆن بماندۆزنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: دڵنیام کاتێک کە ئەوان ئامادە بن تا پێوەندیمان پێوە بکەن، دەتوانین دانوستانەکان دەست پێبکەین. ئێمە چاوەڕوانی پێوەندی ئەوانین و سەرۆک کۆمار چەندین جار وتوویە کە خوازیاری داهاتوویەکی ڕوون تر بۆ خەڵکی ئێرانین.

News Code 27078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =