سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەی بۆ ئەمریکا بوو

شیرین هاتنەر پێی وایە کە سیاسەتی زیاترین گوشاری ترامپ بووەتە هۆی پتەو بوونەوەی بڕیاری ئێران بۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر واشنتۆن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران سەپاندنی توندترین گەمارۆکانی ئەمریکای بینیوە و دەوڵەتی ترامپ بەردەوام لە ئەو بژاردە و بژاردەی هاوشێوە وەکوو چوونە دەرەوە لە بەرجام، گەمارۆکان و هەڕەشەی توند بۆ خۆ بەدەستەوە دانی ئێران کەڵکی دەگرت. دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵدایە کە ئێران بێ تێچوو و بە سیاسەتی زیاترین گوشار ڕادەستی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بێت؛ بیرێک کە لە بنەڕەتدا هەڵەیە.

بەڵام ئێران ئامادە نەبووە خۆی بەدەستەوە بدات و لە ڕێگای جیاوازەوە نیشانی داوە توانایی بەربەرکانێ لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەیە.

هەواڵنێری مێهر لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا ئەو پرسەی لێک داوەتەوە کە لە درێژەدا دێت.

ئایا پێتان وایە کە کەمپەینی زیاترین گوشار لە سەر ئێران ئاکامێکی بۆ دەوڵەتی ترامپ دەبێت؟

هەر سیاسەتێک ئاکامێکی هەیە. پرسیاری ئێوە ئەوەیە کە ئایا سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێران ئاکامی ئەرێنی دەبێت یان نەرێنی؟ تا ئێستا وا دیارە کە ئەو سیاسەتە تەنیا بڕیاری ئێران بۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکای پتەو کردووەتەوە. بەڵام لەوێ کە ئەگەری هەیە ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بە خۆبواردنی ئێران لە سەر گفتوگۆ بگۆڕێت، ئاکامی دژایەتی ئێستا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی چڕبوونەوەی پێکدادانەکان.

وادیارە هەرچی بە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نزیک دەبینەوە، حەزی ترامپ بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئێران زیاتر دەبێتەوە. بە ڕای بڕێک کەس ئەو حەزە زیاتر بۆ پڕوپاگەندای هەڵبژاردنە تا دەستکەوتێک لە سیاسەتی دەرەوە. ڕای ئێوە چییە؟

ترامپ خۆی بە شێوەی جیدی خوازیاری دانوستان لە گەڵ ئێرانە و هەڵوێستی ناوبراو بەس بۆ هەوڵێکی پڕوپاگەندایی نییە. پرسەکە ئەوەیە کە هەڵوێستی دوو وڵاتەکە نزیکتر ببێتەوە و ئەوان بەرەو دانوستان لە سەر پرسێک بچن کە بە تەنیایی نەتوانن چارەسەری بکەن.

زیاترین گوشار بۆ سەر ئێران ئاکامێکی باشی بۆ ترامپ نەبووە. سەرەڕای ئەو پرسە ئایا گۆڕانکاری لە گرووپی شەڕی ترامپ لەوانە کردنە دەرەوەی جان بۆڵتۆن و مایک پەمئۆ ئەگەری هەیە ڕوو بدات؟

ترامپ پێی خۆشە لەپڕ ڕاوێژکارەکانی بگۆڕێت کەواتە، ئەو ئەگەرە هەیە کەسێکی دیکە وەکوو وەزیری دەرەوە یا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵببژێرێت. بەم حاڵەوە، گۆڕانی پۆست بۆ گۆڕانی سیاسەتی بنەڕەتی هەرگیز بەس نییە. ئەگەر ترامپ بڕیار بدات سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، تەنانەت بۆڵتۆن و پەمپئۆش ناچار دەبن بە بەڕێوە بردنی.

بە پێی ئەوەی کە شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین ئاسەواری نالەباری لە سەر ئابووری ئەمریکا هەبووە لە مانگەکانی دواییدا و ئابووریش بەرگی براوەی ترامپە، لەم دۆخەدا ئاکامی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێبەری بەردوام بوونی شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین چۆن لێک دەدنەوە؟

شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین بەڵام گرینگتر لەوە لە گەڵ مکزیک دەتوانێت پاشهاتی نەرێنیی لە ئابووری ئەمریکا هەبێت. پرسەکە ئەوەیە کە تا چ ڕادەیەک ئابووری ئەمریکا ئەگەری هەیە بکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو ئاڵۆزییانەوە.

ئەگەر دابەزینی گەشەی ئابووری ببێتە هۆی بێکاری زیاتر، کە ئێستا زۆر کەمە، دەتوانێت دەرفەتی هەڵبژاردنی ترامپ بخاتە ژێر کاریگەرییەوە. بەڵام ئەو پرسە تا ساڵی داهاتوو زۆر ڕوون و بەرچاو نابێتەوە.

فاکس نیوز کە مێدیایەکی پاڵپشتی ترامپە لەم دواییەدا ڕاپرسیەکی بەڕێوە برد کە نیشانی دا ترامپ لە بەرانبەر ٥ بەربژێری سەرۆک کۆماری لە پارتی دیمۆکرات لەوانە برنی سەندرز و جۆ بایدەن دەنگی کەمتری وەدەست هێنا. بە پێی ئەوەی کە ئەو ڕاپرسییە لە لایەن فاکس نیووزەوە ئەنجام بووە ڕای ئێوە چییە؟

وەکوو یاسایەکی گشتی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە قۆناغە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن لە ڕاپرسییەکان دەنگی بەرز ناهێنێت. گرینگ ئاکامی ڕاپرسییەکانی پێش هەڵبژاردن واتا ڕاپرسییەکانی مانگی سیپتەمبەری ساڵی داهاتوویە.

News Code 27064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =