بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێران فرانت پەیج، پێوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی مونافقین نیشانی دەدات کە گرووپی تیرۆریستی مونافقین و عەرەبستانی سعوودی لە پرسی تەقینەوەی نەوت هەڵگرەکان لە فوجەیرە هاوکاریان هەبووە.
لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا شارام فاختە، ئەندامی فەرمی و بەرپرسی یەکینە سایبرییەکانی گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە گەڵ حسێن داعی ئیسلام، ئەندامی تری ئەو گرووپە کە دانیشتووی ئەمریکایە گفتوگۆ دەکات.
لە ئەو پێوەندییەدا فاختە لە پرسیارێکدا کە دەپرسێت ئاماژە دەکاتە سەر پێوەندی عەرەبستانی سعوودی لە گەڵ نووسینگەی مریەم رەجەوی، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی و لە سەر شێوەی هەماهەنگی نێوان مونافقین و عەرەبستان دژی ئێران دوابەدوای هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە ناوچەکە ڕای داعی ئیسلام دەپرسێت.
فاختە پرسیاری خۆی بەم شێوەی دەپرسێت: تەواوی هەوڵی هەفتەی ڕابردووی ئێمە دانە پاڵی تەقینەوەکان بە ئێرانەوە بووە. سعوودییەکان لە پیوەندی لە گەڵ نووسینگەی خوشکە ڕەجەوی پرسەکە شوێنگیری دەکەن. لە کۆتاییدا پاشهاتەکان لە سەر چ میحوەرگەلێکن؟
داعی ئیسلام لە وەڵام بە پرسیارەکە دەڵێت: پێم وابێت پاشهاتی جیاوازی بەدواوە دەبێت. چوونی دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش تا دەستێوەردانی سەربازی و هەر پاشهاتێکی تری دەتوانێت هەبێت.
بۆچوونی ئێوە