بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران هەڵنەوەشاوەتەوە/ هێرش تەنیا لەم کاتەدا ڕاگیراوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی لێدوانە پڕوپووچەکانی خۆیداوتی: بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران هەڵنەوەشاوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی  ئاژانسی هەواڵی مێهر،دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توویتەرەکەیدا پاگەندەی کرد کە هەرگیز هێرش بۆ سەر ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە.

 هەروەها وتیشی: من تەنیا جێبەجێ کردنی ئەو هێرشەم لە ئێستادا ڕاگرتووە.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە ترامپ دوێنێ وتی: لەبەر هۆکاری کوژرانی چەندین کەس ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ سەر ئێرانم ڕاگرتووە.

 شیاوی ئاماژەیە ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکای لە ئاسمانی باشووری ئێران کردە ئامانج و تێکیشکاند و هەر ئەمەش ترامپ و کۆشكی سپی تووڕە کردووە .

News Code 27059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =