عەمار حەکیم دووباره‌  هەڵبژێردرایەوە

ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ عێراق، لە دوایین کۆنگرەی خۆیدا عەمار حەکیمی وەک سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە هەڵبژاردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلنەهریەن، حەمید معەلە وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە عەمار حەکیم وەک سەرۆکی ئەم حزبە جاریکی دیکە هەڵبژێردرایەوە. ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ عیراق یه‌كێكه‌ له‌ حزبه‌ گەورە ئیسلامییه‌كانى بەرەی شیعه‌ لە عێراق کە ڕۆڵیکی گرنگی لە پڕسەی سیاسی عێراقدا هەیە.

حه‌مید مه‌عه‌له‌، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ عیراق، راگه‌یندراوی کۆتایی ١٢یەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی خوێندەوە و رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى، به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى عه‌مار حه‌كیم بۆ چوار ساڵى دیکە متمانەی خۆی بە حەکیم به‌خشییه‌وه‌".

دوێنێ شه‌مه‌ ١٤ی خاکەڵێوە ده‌سته‌ى گشتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ شارى به‌غدا كۆبووه‌وه‌ و ۱۲یەمین خولی گۆنگرەی ناخۆیی ئەم ئەنجومەنەیان بۆ تاوتوێكردنى كارنامه‌ى حزبه‌كه‌یان بەست.

عه‌مار حه‌كیم دوای هەڵبژاردنەوەی داواى كرد کە حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنرێت و كابینه‌ى نوێ نه‌بێـه‌ هۆى لاوازكردنى حكومه‌ت.

ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە کابینە نوێکەی عیبادی شۆکی کردووین و چاودێڕی چاکسازییەکان دەکەین و گەر عبادی لەم کارە شکست بێنێت ئەوە ئەگەری لابرندی هەیە.

News Code 2705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =