بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد گرنل باڵوێزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا بە ئاماژە بە هەڵویستەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرانبەر ئێران نووسی: ئەمریکا دەیەوێت ئێران بێتەوە سەر مێزی دانوستان.
ناوبراو کە شوێنکەوتەی سیاسەتەکانی ترامپە، هەروەها نووسیویە: ئەورووپاش وەکوو ئەمریکا خوازیاری دانوستانی نێوان تاران-واشنتۆنە.
شیاوی باسە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی وتی کە هیچ پێش مەرجێکم بۆ دانوستان لە گەڵ ئیران نییە.
ترامپ ڕایگەیاند کە بەرنامەی مووشەکی ئێران یەکێک لە ئەو پرسانەیە کە ئەبێ لە سەر دانوستان بکرێت و هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە گەڵ تاران ئەبێ پرسی مووشەکە باڵستیکەکانی ئێرانیش بگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە