بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ۵۴۰۰ شەهیدی کوردستان بەڕێوەچووە و ئەمڕۆ ڤیدیۆی وتەکانیان لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە.
ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: شەهیدانی ئازیزی کوردستان جیاوازن لە ناوچەکانی دیکەی وڵات، چونکوو خەباتەگێڕانی کوردستان هاوکات لەگەڵ بەرەنگاریی دوژمنی بیانی، لە شوێنی ژیانی خۆیاندا لەگەڵ دژە شۆڕش شەڕیان دەکرد، کەواتە شەهادەت لەم ناوچە بە گیان فیدایی و دلێری زیاتر بووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد کە وڵاتی ئێمە لەباری جۆراجۆری ئیتنیکیەوە بێ وێنەیە و نەتەوە و ئیتنیکە جۆراوجۆرەکان لە ژێر ناوی گەورەی ئێران و گەلی ئێران پێکەوە دەژین، هەڵبەت دوژمنان لە سەرەتاوە دەیانەویست ناکۆکی مەزەبی و ئیتنیکی بۆ شکست دانی کۆماری ئیسلامی بەکاربێنن بەڵام کەسانی زیرەک و خاوەن ئیمان لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئەم پیلانەیان پووچەڵ کردەوە و بە خزمەت کردن بە شۆڕش، دوژمنیان بێ هیوا کرد.
ئەوان ڕێز گرتن لە شەهیدان و بنەمالەکانیان بە ئەرکی خەڵک و بەرپرسان زانی و جەختیان کرد: خەڵک و بە تایبەتی بەرەی گەنج دەبێ بزانن بۆ بنیاتنان و پتەوکردنەوەی بناغەکانی شۆڕش و سەربەرزی ئەم دارە پیرۆزە چە هەوڵێک دراوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە سیاسەتی هەڵە و کەم و کوڕی رژێمی پاڵەوی بۆ بێ بەش هێشتنی ناوچە کوردنشێنەکانڕوو لە بەرپرسانی پارێزگا وتیان دەبێ کاری باش بکرێت و هەوڵ بدرێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی بێ بەشییەکانی کوردستان.
بۆچوونی ئێوە