ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش چەکی گرووپە تیرۆریستییەکان دابین دەکەن

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند کە چەکی دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشەوە دابین دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەڤیزیۆنی الاخباریە؛ بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆخی سووریا ئامادە بوو، ئەو کۆبوونەوەی هەلێک بۆ ئاگادار کردنەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە ئەدلەب دژی شار و گوندەکانی دەڤەری حەڵەب، دەڤەری باکووری حەما و دەڤەری باکووری لازقیە ڕاگەیاند.

بەشار جەعفەری زیادی کرد ئەگەری هەیە بڕێک بە دوای ئەو پرسیارەوە بن، بەڵام باشتر وایە کە ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین کە کێ ئەو گرووپانە پڕچەک دەکات؟ ئەو چەکانە لە کوێوە دێن؟ ئایا لە گۆیەکی ترەوە دێن؟نا، ئەو چەکدانە لە لایەن وڵاتانی ئەندامی هەر ئەم ئەنجومەنە(ئەنجومەنی ئاسایش) و وڵاتانی تر لە دەرەوەی ئەم ئەنجومەنە دابین دەبێت.

News Code 27011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =