بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەزای تەمەللی، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند: "لە بەرامبەر هەریەك لە ئاكپارتی (پارتی داد و گەشەپێدان) و مەهەپە (پارتی نەتەوەیی توركیا)دا ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو هەیە، بەو هۆیەوە دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگدەدەین بە ئیمام ئۆغڵو".
ئاماژەی بەوەشكرد: "لە هەڵبژاردنی سەرۆك شارەوانیەكاندا كە 31ی مانگی ئازار بەڕێوەچو، نادادپەروەریەكی زۆر ئەنجامدرا، هەر ئەو كاتە وتمان لەو ناوچانەدا كە دەتوانین بە تەنها سەركەوتن بەدەستبهێنین سەركەوتو دەبین، لەو ناوچانەش كە دەزانین ناتوانین زۆرینە بەدەستبهێنین، هەوڵدەدەین دیموكراسی تێیدا دەسەڵات بگرێتە دەست".
تەمەللی وتیشی:"لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا و لە زۆرینەی ناوچەكاندا هەوڵمانداوە لایەنە دیموكراتخوازەكان سەركەوتوبن، لەو هەوڵەشماندا سەركەوتوبوین، هەدەپە و كورد و خانەنشینان و ژنان و گەنجان سەركەوتو بون، هەربۆیە بە هەمانشێوە لە هەڵبژاردنەكەی 23ی حوزەیراندا سەركەوتو دەبین، چونكە ئەو ململانێیە لە پێناو دیموكراسیدایە".
Your Comment