بەغدا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران زیاتر تۆکمە بکاتەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سیاسی ئەو وڵاتە سەردانی ئێرانی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی ئەنجومەنەكە گەیشتە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن باڵوێزی عێراق لە تاران و ژمارەیەك لێپرسراوای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێرانەوە پێشوازی لێكرا.

دوای گەیشتنی بۆ تاران، بەشیر حەدا رایگەیاند سەردانی وەفدەكە بۆ  ئێران بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو كە لە میانی سەردانەكەدا چەندین دیداری فەرمی لە نێوان هەردوولادا ئەنجام دەدرێت بۆ باسكردنی چەندین پرسی گرنگ كە بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق و ئێرانی تێدایە و "دەبێتە فاكتەرێك بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەنێوان هەردوو پەرلەماندا".

News Code 26975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =