بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەژامری توییتەری خۆی نووسی: ئەگەرچی سەفەری سەرۆک وەزیران ئابە بۆ دیدار لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرز دەنرخێنم، بەڵام من وەک خۆم هەست دەکەم کە هێشتا تەنانەت بیر کردنەوەی لە ڕێککەونێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر زوویە، نە ئەوان ئامادەی ڕێککەوتنن و نە ئێمە.
ئەو قسانەی ترامپ لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە دوێنێ سەرلەبەیانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە ڕەوتی سەفەری خۆی بۆ ئێران، لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە دیدار لە گەڵ شینزۆئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و لێژنەی هاوڕێ جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ باوەڕێکی بە ئەمریکا نییە و ئەزموونی تاڵی دانوستانە پێشووەکان لە گەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرجام بە هیچ شێوەیەک دووپات نابێتەوە چونکوو هیچ نەتەوەیەکی ئازاد و ژیر دانوستان لە ژێر گوشاردا قبووڵ ناکات.
Your Comment