بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المیادین"، ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە نامەیەک بۆ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی ئەو وڵاتە، جەختی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دوای دامەزرانەوە، هەموو پیلانی بیانی و ناوخۆییان لە عێراقدا پووچەڵ کردووە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕەوتی ڕووداوەکانی لە عێراق و جیهان گۆڕی.
موهەندس جەختیشی کرد: ئێمە لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانێک بووین کە تەکفیر و توندئاژۆیی وەک داعشمان تێکشکاند.
جێگری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش دا: سەرکەوتن بە سەر هێزی شەڕ لە کاتێکدا لە بەر چاوی جیهان ڕووی دا کە هەموو دڵخۆش بوون بە کەوتن و ڕووخانی وڵات. ئێمە بۆ درێژەی رێگەی جیهاد و بەرخۆدان و خۆبەخشی پەیمان دەبەستین.
بۆچوونی ئێوە