بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ئێران کردبوو کە نەزار زاکا هاووڵاتی لوبنانی- ئەمریکایی دەستگیر کراو لە ئێران ئازاد بکات.
ڕۆژی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی داخوازیەکەی میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان، سەعد حەریری سەرۆک وەزیران و هەروەها داخوازی سەید حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، بڕیاری دا بە ئازاد کردنی نەزار زاکا.
دوێنێ زاکا بە فڕۆکەیەکی لوبنانی و بە هاوڕێی بەرپرسێکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، تارانی بەرەو بەیرووت بەجێهێشت.
پێشتر نەزار زاکا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا دەستبەسەر کرابوو و سزای ۱۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
Your Comment