بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، فەرماندەی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێسی ئابراهام لینکۆڵن بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک ڕایگەیاند کە بڕیار نییە ئەو پاپۆڕە بچێتە ناو کەنداوی فارس.
هۆکاری پاشگەز بوونەوە لە ناردنی ئەو پاپۆڕە ئەمریکییە بۆ کەنداوی فارس ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان ڕاگەیێندراوە.
یەم هەواڵە لە حاڵێکدا ڕایگەیێندراوە کە پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن لە ٢٠٠ مایلی کەنارەکانی عەمان لە دەریای عەرەب جێگیر کراوە.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی ئەمریکی بە بیانووی ئەوەی کە هەڕەشە لە لایەن ئێرانەوە ڕایدەگەیێنن، هەوڵی داوە بۆ ناردنی چەند پاپۆڕی شەڕکەر و بۆمب هاوێژی بی ٥٢ بۆ کەنداوی فارس کە ئێستا ڕاگەیێندراوە کە ئەمریکا لە ناردنی پۆپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن بۆ کەنداوی فارس پاشگەز بووەتەوە و ئەو پاپۆڕە بڕیار نییە لە تەنگەڵانی هورموزەوە تێبپەڕێت.
Your Comment