بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەرکردنی دوو حوکمی جودا "ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی"یان بۆ فەرماندەیی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی خاتەمولئەنبیا و "ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد"یان بۆ فەرماندەیی هێزی پەدافەندی ئەرتەش دیاری کرد.
لە حوکمی رێبەری باڵا بۆ فەرماندەی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی خاتەمولئەنبیادا هاتووە: وەبەرهێنانی تەواو توانست و دەفرایەتییەکانی هێزی چەکداری و وڵات لەو بوارە گرینگە و پاراستنی دوور لە دزەکردنی ئاسمانی وڵات و تۆکمە کردنی تۆڕی یەکپارچە، کامڵ، بەهێز و بەرۆژی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی پەدافەندی ئاسمانی، چاوەروان دەکرێت.
هەروەها لە حوکمی فەرماندەیی هێزی پەدافەندی ئەرتەشدا رێبەری باڵا ئاماژەیان بەوە داوە: بە ئاوردانەوە لە پێکهاتنی پەدافەندی ئاسمانی وەک هێزی چوارەمی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشنیاری هاوبەشی ئەرکانی گشتیی ن.م و قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (سخ) و بە پێی پێشنیاری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، بەرپرسایەتی، شیاوێتی و ئەزموونە بە نرخەکانتان بۆ پۆستی فەرماندەیی ئەو هێزە دیاری دەکرێن.
بەڕێزیان جەختی لەوەش کردووە: گەشە و تۆکمە کردنی دەروونیی ئەو هێزە بە تایبەت لە بواری ڕاهێنانەکان، پاراستنی بەرۆژی کەرەسە و جیهازات و کەڵک وەرگرتنی لانی زۆری لەوان، هوشیاری و بەکات بوونی ئامادەییەکان بە بەهرە وەرگرتن لە میتۆدە جۆراوجۆرە پەدافەندییەکان لە پەیوەندیی کارا و هاوئاهەنگ لە قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی خاتەمولئەنبیا (سخ)ی ئاجا، لە ئێوە چاوەروانی دەکرێت.
Your Comment