کۆڕی بن زاراوە ناسی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو

کۆڕی بن زاراوە ناسی زمانی کوردی لە سەر بابەتی دەرفەتەکان و تواناییەکان لە زانستگای کوردستان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, گرووپی زمان و ئەدەبیاتی کوردی و ئەنجومەنی زانستی خوێندکارانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان، کۆڕی بن زاراوە ناسی زمانی کوردیان بە ئامادە بوونی  مامۆستایانی زمان ناسی زانکۆی کوردستان، بەڕێوە برد.

یادگار کەریمی، زانستیاری زمانناسی زانستگای کوردستان لە ئەو کۆڕە وتی: زمانناسی زانستێکە کە لە خزمەتی هیچ زمانێک نەبووە و هەر وەکوو زانستەکانی تر ئامانجی مەعریفەت ناسانەی هەیە و هەموو کارەکانی لە خزمەت بەرەو پێش بردنی زانستی زمان ناسییە.

ئەو مامۆستای زانکۆیە چەمکی زمان ناسی کوردی بە ناتەکنیکی زانی و وتی: زمانی کوردی لە دوو وڵاتی تورکیا و عێراق بە هۆی دراوسێتی لە گەڵ دوو زمان کە هیچ پێوەندییەکیان لە گەڵ بنەماڵەی زمانە ئێرانییەکان نییە، چارەنووسێکیان بەسەر هاتووە کە لە گەڵ دۆخی زمانی کوردی لە ئێران زۆر جیاوازە.

وتیشی: جۆراوجۆری زمانی لە دوو وڵاتی عێراق و تورکیا بە هیچ لەونێک نابینرێت و تەنیا هەوڵی زمانی کوردی لە ئەو وڵاتانە بۆ مانەوە و پارێزەری لە خۆیانە نەک گەشەی زمان.

کەریمی  بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئێران دۆخەکە بە تواوەتی پێچەوانەی تورکیا و عێراقە، وتی: زمانی کوردی لە ئێران نە تەنیا بە تواوەتی پارێزراوە بەڵکوو زیاترین جۆراوجۆیی بن زاراوەیی هەبووە بە شێوەیەک کە لە ئێران زاراوە سەرەکییەکانی زمانی کوردی بوونی هەیە.

ئەو مامۆستای زانکۆیە لە وەڵم بە پاگەندەیەک لە سەر لە مەترسی بوونی زمانی کوردی وتی: زمانی کوردی لە لووتکەی گەشەی خۆی دایە و جودا کردنەوەی زمانی کوردی لە زمانە ئێرانییەکانی تر لە ڕاستیدا بە واتای بن بڕ کردنی ئەم زمانەیە.

زیادیشی کرد: لە باری زمان ناسییەوە گەشەی زمانی کوردی نەک تەنیا یەک دەست کردنەوەی نییە بەڵکوو لە جۆراوجۆری و پاراستنیەتی.

News Code 26611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =