بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوی هێرشی کەسانێکی نەناسراو بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکانی ئیمارات و عەرەبستان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی: "روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکانی ناوچەکە دەبێت".
هۆشداریش دەدات لە هەر کردەیەوەک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
موسەوی داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات کە "ئاگاداربن لە هەر سەر کێشییەک لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە ئەنجام بدرێت. "
جەختیش لەوە دەکات کە پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و داوا دەکات کە بە رونی و ئاشکرایی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانەوە بکرێت.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ کەسانێکی نەناسراو ۴ کەشتی بازرگانی نەوت کێشی ئیمارات و سعوودیەیان کردە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە