کۆمەڵە شێعری کوردی گەڕووسی " بەرزی نساران" هاتە بازاڕ

کۆمەڵە شێعری گەڕووسی " بەرزی نساران" وەک کتێب و ئەلبوومی دەنگی بەرهەمی هونەرمەندی بیجاڕی موحەمەد حەسەن معمار لە لایەن بڵاڤگەی سوورەی مێهر لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: شارستانی بیجاڕ بە پێشینەی دەوڵەمەند لە بواری فەرهەنگ و هونەر و بە پێی شوێنگەی جوگرافیایی خۆی کە پارێزگای کوردستان سێ پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژاوا، هەمەدان و زەنجان دەلکێنێت لە مێژە ناوەندی سەرەنج بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گەورەکانی بواری زانستی، ئەدەبی و هونەری دیاری گەڕووس وتی: بەداخەوە سەرەڕای هەبوونی بن زاراوەی گەڕووسی لە ڕیزی زاراوە سەرەکییەکانی زمانی کوردی، ئەو جۆرە کە ئەبوایە ئەو بن زاراوە لە باری نووسین و سەرچاوە نووسراوەکان سەرەنجی پێ بدرێت، بە هۆی نەبوونی شێوە خەت و هەبوونی چەند دەنگی تایبەت لە بن زاراوەی گەڕووسی، نەدراوە.

مورادی بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ ناساندنی شیاوی ئەو بن زاراوە زیادی کرد: بەختەوەرانە ئێستا بە داهێنانی شێوەی خەتی گەڕووسی لە لایەن بەڕێز جەعفەر سرێش ئابادیەوە دەتوانرێت هیوادار ببین تا نووسەران و هونەرمەندانی توانای ئەو دیارە بتوانن لە بواری چاپی بەرهەمەکان بە ئەو بن زاراوە بە شێوەی نووسراو هەوڵ بدەن و فەرهەنگ و هونەری گەڕووسی بپارێزن.

 وتیشی: یەکێک لە هونەرمەندە تواناکانی بیجاڕ کە لە مێژە بۆ ناساندنی بن زاراوەی گەڕووسی چالاکی دەکات مامۆستا موحەمەد حەسەن معمار ناسراو بە (سخن) ە کە لە دەیەی ٦٠ ەوە تا ئێستا لە ئەو بوارە چالاکی دەکات و ئەم بەرهەمەش بەرهەمی چەندین ساڵ هەوڵی ئەو شاعیرە بەڕێزەیە کە لە چوارچێوەی ١٨ مەسنەوی بە بن زاراوەی شیرینی گەڕووسی بیجاڕ دەناسێنێت.

مورادی وتیشی: ئەو کتێبە لە ١٦٥ پەڕە وێڕای ناساندنی دابونەریتی خەڵکی ئەو دیارە، بە جوانی باخ و شوێنە کۆنەکان و گەورەکان و پیشە کۆنەکانی بیجاڕ و پیشەکاران دەناسێنێت کە بە ویراستاری هونەرمەند و لێکۆڵەری بەناوبانگی بیجاڕ جەعفەر سرێش ئابادی لە لایەن حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە بڵاڤگەی سوورەی مێهر ٢٥٠٠ ژمارەی لێ چاپ کراوە و بە نرخی ٢٥ هەزار تمەن ڕەوانەی بازاڕ کراوە.

مورادی زیادی کرد: بۆ یەکەم جار لە گەڵ ئەو کتێبە ئەلبوومی دەنگیەکەشی بە دەنگی خودی شاعرەکە چاپ کراوە کە خوێنەرانی ئەو کتێبە دەتوانن لە گەڵ شێوەی تەواوی بن زاراوەی گەڕووسی ئاشنا ببنەوە و لە مۆسیقا و دەنگی ئارام و دڵنشینی شاعیر و بن زاراوەی جوانی گەڕووسی لە کاتی خوێندنەوەی کتێبە چێژ ببەن.

ناوبراو وتی: ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئەو دوو بەرهەمە واتا کتێب و ئەلبوومی دەنگی بەرزی نساران پاش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە شاری بیجاڕ بەڕێوە دەچێت و ئەو بەرهەمە پاش ڕوونوێنی دەکەوێتە بەر دەستی هۆگرانەوە.

حەسەن معمار لە ساڵی ١٣٣٤ لە شارستانی بیجاڕ لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە بیجاڕ تا وەرگرتنی دیپلۆم تەواو کرد. ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٧ هاوکات لە گەڵ دامەزراندنی ئەنجومەنی شیعری ( فازڵ خان گەڕووسی) و ئەندامێتیی لە ئەو ئەنجومەنە لە لای مامۆستا چراغعەلی پوور خاڵی ئەدەبی فراوان فێر بوو و لە ساڵی ١٣٧٠ مەنزوومەی شەمسی ( ئەی حەمزەی عەرەب) کە تێیدا کێوی عەرەبی بیجاڕی خستبووە بەردەنگەوە بە پێشەکی ئەو مامۆستا گەورە، هۆنیەوە کە لە لایەن ئەهلی ئەدەبەوە پێشوازی لێوە کرا و لە ئاستی پارێزگای کوردستان لە چاپ درا. ئەو شاعیرە هەست ناسکە، لە ڕاستیدا زمانی ئێستای ئینسانی دەردەداری سەردەمی ماشینیە کە لە باری مەعنەویتەوە هەژارە، بە شێوەیەکی هونەرمەندانە بە زمانی شیعر وتووەتەوە.

News Code 26448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =