AP ١٣٩٨ گوڵان ١٦ ١٢:٤٣

ئیسرائیل ناچار بوو ئاگربڕ ڕابگەیێنێت/ غەزە ئارامە

ئیسرائیل ناچار بوو ئاگربڕ ڕابگەیێنێت/ غەزە ئارامە

سەرچاوە میدیاییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بە هۆی گوشارە جیهانییەکانەوە ناچار بوو ئاگربڕ  ڕابگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بە نێوەندگیرى میسر، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل ئاگربەستیان قبووڵ کرد بۆ کۆتایهاتنى گرژى و توندوتیژیەکانى ئەم دواییەی غەزە.

ئەبو موجاهید بەریم وتەبێژى لیژنەى بەرگرى میللى لە غەزە ڕایگەیاند: لەبەرە بەیانى ئەمڕۆ دووشەمەوە بەسەرکەوتویى ئاگربەستەکە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا  دەیان کەس شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

News ID 26365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha