ڕەنگە چاودێڕە ئەمنییەکەی بنکە ناڤۆکییەکەی بەلژیکا لە لایەن داعشەوە کوژرابێت

چاودێڕێکی ئەمنی بنکەیەکی وزەی ناڤۆکی وڵاتی بەلژیکا کوژراوە و ڕوون نییە کە کێ ئەم کارەی کردووە و هەر بەم هۆیەشەوە پۆلیس گۆمان دەکات کە داعش ئەم کارەی کردبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامەی بەلژیکی "دواین کاتژمێر" لە کوژرانی چاودێڕێکی ئەمنی لە بنکەی ناڤۆکی "تیهانج" لە شاری شارلروی هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، ئەم چاودێڕە ئەمنییە بە گولە کوژراوە و لە هەمووشی گرنگ‌تر ناسنامەی چوونە ژوورەوەی ئەم چاودێڕە بۆ بنکەی وزە ناڤۆکییەکە دزراوە.

ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە پۆلیسی بەلژیکا ڕایگەیاند کە ئەلبەکراوی تیرۆریست ویستوویەتی تاکوو هێرش بکاتە سەر بنکەیەکی وزەی ناڤۆکی، بەڵام لە بەڕێوە بردنی پلانەکە سەر کەوتوو نەبووە.

هەروەها پۆلیسی بەلژیکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە نیشانی دەدات داعش لە پارەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە بنکە ناڤۆکییەکانی وڵاتی بەلژیکایە و لە دەوروبەری بنکە ناڤۆکییەکانی ئەم وڵاتە بە دزیەوە فیلمی هەڵگرتووە.

بەم حاڵەشەوە هێشتا ئەگەری کوژرانی چاودێڕە ئەمنییەکەی بەلژیکا لە لایەن داعشەوە، پشت ڕاست نەکراوەتەوە و هێشتا پلەی ئەمنی بنکە ناڤۆکییەکانی بەلژیکا بەرز نەکراونەتەوە.

شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا، چەند تەقینەوەی تیرۆریستی لە بەلژیکا ڕوویدا کە بە هۆی ئەم تەقینەوانە زیاتر لە ٣١ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 2636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =