بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسێکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەبارەی بەرجام و بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێرانەوە دەڵێت: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لای ئێمە هەیە، ئێران خۆی ئامادە دەکات بە پێی بڕگەی ۲۶ و ۳۷ ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ۱+۵ (بەرجام)، بەڵێنەکانی کەم بکاتەوە.
دەشڵێت: ڕەنگە ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا پیتاندنی ئۆرانیۆنی۳.۶۷٪ لە فێردۆ دەست پێ بکات.
ئەوەشی وتووە کە دامەزراندنەوەی سانتریفیووژەکانی جۆری IR۲M و IR۴ لە سایتی ناڤۆکی نەتەنز، بەرهەم هێنان و هومار کردنی ئاوی قورسی زیاتر لە ۱۳۰ تۆن، شکاندنی قوفڵی حەبەکانی سووتەمەنی ڕێئاکتۆری پێشووی ئەراک و راگرتنی ڕەوتی جێبەجێ کردنی پرۆتوکولی لکێندراوی بەرجام لەو کارانەیە کە ڕەنگە ئێران ئەنجامی بدات.
ئەم هەنگاوانەی ئێران وەک کاردانەوەیە بە پێشێل کردنی یەک لایەنەی بەرجام لە لایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە کە ماوەیەک لەمەوپێش لە ڕێککەوتنی ناوڤۆکی ئێران و ۵+۱ (بەرجام) کشایەوە.
Your Comment