بانگهێشتی پاپ فرانسیس و شێخی ئەلئەزهەر بۆسەردانی عێراق

 سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان و شێخی ئەلئەزهەری کرد سەردانی عێراق بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بانگهێشتی پاپ فڕانسیس، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهانمان کردووە بێتە عێراق.

وتیشی: هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ شوێن گرتن و دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش بەردەوام دەبێت.

شیاوی ئاماژەیە کە پاپ فڕانسیس لەم دواییەدا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ۳۴ ساڵی ڕابردوودا سەردانی مەراکێشی کردووە.

ئەحمەد تەیب، شێخی ئەلئەزهەر یش ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن عادل عەبدولمەهدیەوە بانگهێشتی عێراق کرابوو.

News Code 26193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =