بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران پێش نوێژی هەینی تاران لە وتارێکدا بە بەرز ڕاگرتنی هەفتەی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان ئاشکرای کرد: لە ساڵی ڕابردوو لە گەڵ ١١٤ شانەی تەکفیری، ١١٦ شانەی پێوەندیدار بە مونافقین، ٤٤ شانەی دژە شۆڕش، ٣٨٠ گرووپی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بەرەوڕوو بووینەتەوە و ئۆپراسیۆنی ١٨٨ گرووپی هێرشبەریش پووچەڵ کراوەتەوە کە لەوانە دەتوانرێت بە دوایینیان و دەستگیری ٤ کەس لە باشووری ڕۆژاوای ئێران و دۆزینەوەی ١٥ هەزار فیشەکی کڵاشینکۆف لە ئەو کەسانە ئاماژە بکرێت.
عەلەوی وتی: سەدان هەوڵی دەزگا بیانیەکان بۆ ڕاکێشانی کەسانێک لە ناوخۆی ئێران بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەوان ئاشکرا و پووچەڵ کراوەتەوە و ڕێ لە کەوتنە داوی سەدان کەس لە ئێرانییەکان گیراوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر کاری وەزارەتی ئیتلاعات لە بواری دژە سیخوڕی وتی: وەزارەتی ئیتڵاعات لە بواری دژە سیخوڕی، ڕێکارمان لە سیخوڕیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە سیخوڕی ئافەندی و هێرشبەری گۆڕی. لە ڕەوتێکی دژورادا لە بەرانبەر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا CIA، شانەی سیخوڕی ئەو دەزگا بە ٢٩٠ سیخوڕ لە وڵاتانی جیاواز لەوانە لە وڵاتی خۆمان ناسێندران و لە دانوستانی ئیتلاعات لە گەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دۆست، ئەو ئیتلاعاتە لێکدرایەوە و لە وڵاتانی جیاواز ئەندامانی CIA ناسێندران و دەستگیر کران.
عەلەوی وتیشی: بە یارمەتی خوا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو حەماسە هەواڵگریانە لە بەرانبەر CIA لە ڕێگای مێدیای نەتەوەیی و لە میدیاکانی ترەوە بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت. هاوشێوەی ئەو گورزە بە شانەی هەواڵگری MI6 بریتانیاش وەشێندرا کە ئەویش لە داهاتوویەکی نزیک و لە کاتێکی شیاو بە خەڵک ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment