بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتار تاس، ئەلێکساندە بوردانۆف، سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا لە کۆنگڕانسی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمی جیهانی، وتی: نزیکەی ۱۵۰۰ کەس لە ۵۰۰۰ تیرۆریست لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە دزەیان کردووەتە یەکێتی ئەورووپا.
وتیشی: زۆربەیان پیاوانی چەکداری تیرۆریسن کە بە ئەگەری زۆر بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ڕەوانەی ئەورووپا کراون.
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان ڕایگەیاند:
گرووپە تیرۆریستییەکان بە شێوی نایاسایی دێنە ناو خاکی سووریا و تەڤلی ڕیزەکانی تیرۆریستان دەبن و وەکوو هەڕەشە دژی وڵاتانی ئاسیای ناوەندی دەردەکەن.
نوردانۆف زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی داعش و ئەلقاعیدە زۆریان لێ کوژراوە لە سووریا و عێراق بەڵام هێشتا چەکدارەکانی سەر بەم گرووپە تیرۆریستیانە هەڕەشەی جیدین.
ئاشکراسی کرد کە لە ئێستادا هێزەکانی داعش بە شێوەی تۆڕ و ڕێکخراوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوەبەرەو ئەورووپا، ئاسای ناوەندی، ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقا و بە تایبەتی لیبیا دەڕون.
بۆچوونی ئێوە