ئەمریکا لە هەوڵدایە چیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە گوشار خستنە سەر ئێران، هەوڵ دەدات چیەتی کۆماری ئیسلامی بگۆڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە زانکۆی ئەی ئەند ئێم پاگەندەی کرد کە خەریکین زیاترین گوشارەکان دەخەینە سەر ئێران تا چیەتی  کۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت دەکات و تیرۆریزم لە جیهان پەرە پێنادات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: پەرەپێدانی بایەخەکانی ئەمریکا بەشێک لە ئەرکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و بایەخەکانی ئێمە هەر ئەو دیمۆکراسی، ئازادی و ڕێز بۆ مافی مرۆڤە. چوونە دەرەوەی ئەمریکا ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، گواستنەوەی باڵوێزخانە لە تێلاڤیڤەوە بۆ ئورشەلیم و خستنە سەری زیاترین گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە ئەو پێوەندییە ئەنجام دەدرێت و ئێمە درێژە دەدەینە گوشارەکان تا ئەوان هەڵسوکەوتیان بگۆڕن.

News Code 26057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =