AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٦ ١٤:٣٨

فیلمێک لەبارەی چارەنووسی کچانی ئێزدی؛

کانی سپی خەڵاتی بەناوبانگی پریسمای ئیتالیای بردەوە

کانی سپی خەڵاتی بەناوبانگی پریسمای ئیتالیای بردەوە

فیلمی "کانی سپی" کە فیلمێکی کوردیە و لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە، بووە خاوەنی باشترین شۆرت دۆکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی پریسما لە ئیتاڵیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی کوردی کانی سپی  لە دەرهێنانی "خەسرەو محەمەد کەریم" باس لە سێ کچی ئێزدی دەکات کە وەک دەستکەوتی جەنگ لەلایەن داعشەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و یەکی زیاتر لەجارێک کڕین و فرۆشتنەوەیان لەگەلداکراوە.

لەو فیلمەدا هەرسێ کچکە هی خیزانێکن و لەسەرەتای هێرشەکانی داعشدا بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شەنگال ڕفێندراون.

 خەسرەو محەمەد کەریم دەرهێنەرێکی کوردە و خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و  خاوەنی یەک کورتە فیلم و ٢٥ فیلمی دۆکۆمێنتارییە.

تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵدا بەشداری کردووە و ئەمە یەکەمین جارە یەکێک لە فیلمەکانی خەڵات بکرێن.

News ID 26038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha