دووهەمین کتێبی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان چاپ کرا

هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە دووەهەمین کتێبی بەرهەمی خۆی لە زیندان چاپ و بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ۱۲ی ئاپڕیل، دووەهەمین بەرهەمی کورتە چیرۆکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە زیندان بڵاوکرایەوە.

ئەم بەرهەمەی دەمیرتاش بە ناوی "دەوران " و بە زمانی تورکی  باسی دەم و دەوارن دەکات و بابەتی کۆمەڵایەتی تێدایە، پێکهاتووە لە ۱۴ کورتە چیرۆک و لە ۱۳۱ لاپەڕەدا چاپ کراوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش سەرجەم چیرۆکەکانی ئەو بەرهەمەی لە ناو ژووری زیندان نووسیوە و پێشکەشی کردووە بە دایک و باوکی خۆی.

پێشتر دەمیرتاش لە زینداندا کتێبێکی دیکەی بە ناوی سەحەر نووسی کە پێکهاتبوو لە ۱۲ چیرۆك و زیاتر باسی ڕەنج و ئازاری ژنانی دەکرد.

کتێبی سەحەری دەمیرتاش بە زمانی کوردی لە عێراق و بو زمانی  فارسی لە ئێران وەرگێڕدرایەوە.

News Code 26024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =