دووهەم وەجبەی یارمەتییەکانی فەڕەنسا ڕادەستی ئێران کرا

باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران لە ڕادەست کردنی دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەو وڵاتە بە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران دوێنێ شەممە لە پەیامێکی توییتەریدا ڕایگەیاند: فیلیپ تیە بو باڵوێزی فەڕەنسا لە ئێران، دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی فەڕەنسا بۆ لافاولێدراوەکان بریتی لە ١١٤ پۆمپی خاڵی کردنەوەی ئاو و ٢١٠ بەتانی ڕادەستی مانگی سووریا ئێران کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکەم وەجبەی ئەو یارمەتییانە چەند ڕۆژ پێش ڕادەستی ئێران کرابوو.

News Code 26003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =