گەمارۆکانی ئەمریکا زوو دەگاتە بن بەست/چارەنووسی سەنتکام وەک داعش دەبێت

ئەندامی ڕێکخراوی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات وتی: بە زوویی گەمارۆکانی ئەمریکا دەگاتە بن بەست، چونکوو وڵاتێک کە ١٥ دراوسێی هەیە و پڕلە بەستێن و دەفرایەتی گەورە و هێزی مرۆی بە هیوای زۆر ،ناگاتە بن بەست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگ، سەعید جەلیلی نوێنەری ئایەتوڵلا خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە ئەوەی کە دابین کردنی ئاسایش لە ئاستی نەتەوەیی بۆ خەڵک زۆر گرینگە و لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەسەڵات و دەوڵەتەکانە، زیادی کرد: تیرۆریزم و نائەمنی یەکێکن و ناتوانرێت لێک جودا بکرێنەوە.

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە بەیانییەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە بەرانبەر هەڵوێستەکەی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: کاتێک کە باسی تیرۆر واتا دروست کردنی کێشە لە ئاسایشی نەتەوەیەک دێتە ئاراوە، بنکە بەرپرسیارەکان ناتوانن لە بەرانبەر ئاوەها پرسێکدا بێ وەڵام بن.

جەلیلی زیادی کرد: ئەوەی کە ئێستا سوپای ئەمریکا بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانین بەس پرسێکی سیمبۆلیک نییە بەڵکوو خەڵکی ناوچەکە و جیهان بە باشی دەزانن ئەوەی کە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لە ئەو ساڵانە ئەنجام بووە، کردەوەیی تیرۆریستییە.

ناوبراو وتیشی: ئەوان دەیانەوێت پێناسەی خۆیان لە تیرۆریزم بسەپێنن و بێ گومان چارەنووسی داعش چاوەڕێ سەنتکام دەکات.

جەلیلی وتی: ئەمریکا دەیەوێت بە ترساندنی دەوڵەت و نەتەوەکان کاری خۆی بباتە پێشەوە و ئێستا نەتەوەیەک پەیدا بووە کە ناترسێت و بە ئەو کارە، بەرخۆدان و پێشکەوتنی هەبووە و ئەویش نیگەرانی ئەوەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان تامی شکستی بەردەوامیان لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو چێشتووە بۆیە لە نەتەوەی ئێمە تووڕەن.

جەلیلی بە وتنی ئەوەی کە ترامپ گەمژەیی کرد کە دیسان گەمارۆکانی سەپاندەوە، زیادی کرد: بە زوویی گەمارۆکانی ئەمریکا دەگاتە بن بەست، چوونکوو وڵاتێک کە دراوسیی هەیە و پڕە لە بەستێنی گەورە و هێزی مرۆیی بە ئیمان و بە هیوا ناگاتە بن بەست.

News Code 25982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =