بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی بەیانییەیەک هەوڵی دوژمنانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریزمی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد.
ئەو بزووتنەوەی جەختی کرد کە ئاوەها کارێک بە تواوەتی دەیسەلمێنێت کە دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل هەنگاو هەڵدێنێت و بەرنامەکانی خۆی دەباتە پێشەوە و لایەنگری لە ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە درێژە پێدەدات.
حەماس وتیشی کە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە قودس و پاشان گوڵان و ئێستا سوپای پاسداران لە سەر یەک بنەما گیراوە و ئامانجیشی پێکانی هەر جۆرە لەمپەرێک لە بەرانبەر ئیسرائیلە.
Your Comment