خۆبەخشی سوپا نەبوایه لانی‌کەم دوو وڵاتی ناوچە دەکەوتە بندەستی داعش

سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسا لە پەیوەندیی تەلەفونی سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی دوو لایەن، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی شەوی ڕابردوو (سێ شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "ئیمانۆئێل ماکرۆن"، بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی گرینگ وەسف کرد و بە داکۆکیی لە جێبەجی کرانی یەکجاریی بەڵینە دوولایەنییەکان لەو ڕێککەوتنە لە پێناو گەیشتنی ئێران بە بەرژەوەندیی ڕەوای ئابووریی خۆی، ڕایگەیاند: ئێران سەرەڕای پابەندبوونی بوونی بە بەڵینەکان، شایەدی هەڵگرتنی هەنگاوێکی پراتیگی بەرچاو لە لایەنی بەرامبەری نەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەئ کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا ١٤ جار ڕاشکاوانە پابەندیی ئێرانی بە بەرجام پشت‌ڕاست کردووە، ڕاشیگەیاند: ئێمە خوازیاری خێرایی بەخشین بە چالاکیی جێبەجێکارانە و کارای میکانیزمی دارایی ئەورووپا لە چوارچێوەی بەڵینە دیاری کراوەکانی ناو بەرجامین.

سەرۆک کۆماری هەروەها پلانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ‌ناسینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە هەنگاوێکی هاندەرانە، پڕمەترسی و بێ پێشینە لە پەیوەندیگەلی نێودەوڵەتی زانی و بە ئاماژە بە دانپێدانانی ئاشکرای سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بەوەی کە ئەو کارەی ئەمریکا بە ویستی تەلئاڤیڤ کراوە، وتی: ئەگەر خۆبەخشی و جوامێریی هێزەکانی سوپا نەدەبوو، ئەمڕۆ لانی‌کەم دوو وڵاتی ناوچە لە بندەستی داعش دەبوو و ئەو هێزانە بە لەخۆبوردوویی و هەوڵی کۆڵنەدەرانەیان پلارێکی کوشندەیان لە داعش و گرووپگەلی تیرۆریستیی ناوچە دا.

ڕۆحانی بە نرخاندنی هاودەردیی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران بۆ لافاوی ئەم دواییەی وڵات و ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیان، جەختی کرد: ئێرادەی دەوڵەتی ئێران پاراستنی ئاسایشی ناوچە و پێشگری لە بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکانە.

لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری فەڕەنساش لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا ڕوانییە زەروورەتی پەرەدان بە هاوکارییەکانی تاران – پاریس لە هەموو بوارەکاندا، وتی: فەڕەنسا و هاوپەیمانانی ئەورووپیی شلگێرانە پێوشوێنی بەڵێنەکانی خۆیان لە بەرجامدا دەگرن.

ئیمانۆئێل ماکرون ڕایگەیاند: فەڕەنسا بە وردبینییەوە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی لە ژێر چاوەدێرییە و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ هەتا بەرژەوەندیی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام بپارێزرێ و دابین بکرێت و میکانیزمی دارایی دیاری کراوە، نیشاندەری ئیرادەی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرجامە.

ڕاشیگەیاند: فەڕەنسا لە گەڵ هاوپەیمانانی ئەورووپیی خۆیان هەموو هەوڵی خۆی بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا لە پێناو وەستاندنی گەمارۆکان لە دژی ئێران دەخەنە گەڕ و بێ گومان ڕۆڵی ڕووسیا و چین‌یش لەو بوارەدا زۆر گرینگە.

News Code 25951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =