بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ, وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە لە ناوچەی "بەستلەر"ی پارێزگای شڕناخ ۵ هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان بکوژن.
میدیا تورکیەکان دەڵێن ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیش لەو هێزانە گیراوە و هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان بەسەردا گرتووە.
شیاوی ئاماژەیە شەڕ و پێکادانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا چەند دەیەی بەردەامە درێژەی هەیە و هەر جارەو ژمارەیەک لە هێزی هەر دوو لایەنی ئەم شەڕە دەکوژرێت
Your Comment