بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە: پێویستە لەسەر تورکیا هەڵبژێرێت، دەتەوێت هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا بێت لە سەرکەوتوترین هاوپەیمانی سەربازیی لە مێژوودا، یان نا.
مایک پێنس جەختی کردووە: فشارەکانی بۆ سەر تورکیا زیادی کردووە تاوەکوو دەستبەرداری کڕینی ئەو سیستمە ڕوسییە ببێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا پێشنیارێکی بۆ ئەمریکا کردووە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هونەری بۆ زانینی ئەوەی کە ئەم سیستمە بەرگرییە موشەکییەی روسیا مەترسی لەسەر فڕۆکەکانی ئەمەریکا نیە.
Your Comment