پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی دەستگیری لە یەبەشە دەکات

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە هوشداری بە یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی‌ شەنگال (یه‌به‌شه‌)، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو هێزانە نەچنە ژێر فه‌رمانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئه‌وه‌ دڵنیابن سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر ده‌كرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فالح عیساوی لە لێدوانێک بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی (snnc)، ڕاشیگەیاند: پرسی چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی‌ شەنگال (یه‌به‌شه‌) له ‌دانیشتنی داهاتوی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "سوپای عیراق دەبێ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی به‌ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌یه‌كی عیراقدا هه‌بێت"، وتی: نابێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌كداری عیراق، رێگە بە چالاکیی ‌هیچ هێز و گروپێک بدرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌ بیری هێنایەوە کە یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی‌ شەنگال (یه‌به‌شه‌) سه‌ر به ‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ن و بەو هۆیە كێشه‌ی زۆریان بۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق دروست كردووه‌ و وتیشی: له‌ سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ قه‌زای شەنگال، داوای لەو هێزانە کردووە كه‌ ببنه‌ به‌شێک له‌ هێزه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

عیساوی لە درێژەدا جەختی کرد: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌یان به‌ نه‌خێر بێت، ئه‌وه‌ دڵنیابن ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و هێزه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بن و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیرده‌كرێن.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا جەختیشی کرد: پێموا نییه‌ هیچ هێز و گروپێک  له‌ ناوچه‌‌دا هه‌بێت، کە بتوانێت به‌ره‌نگاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بێته‌وه‌.

News Code 25830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =