ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی سەرکردەکانی پەکەکە بەردەوامە

هولۆسی ئاکار لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەم دواییەی هێزەکانی تورکیا لە دژی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە، ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنانە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، هۆلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەم دواییەی هێزەکانی تورکیا لە دژی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە، ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنانە درێژەی دەبێت و بەردەوامین لە رزگاریی وڵات و گەلمان لە نشۆمی تیرۆریزم.

ڕاشیگەیاند: خەریکی تێپەڕاندنی دۆخێکی زۆر هەستیارین. لە ناوچەدا ناسەقامگیری، سەرلێ‌شێوان و پێکدادانە و هەر بۆیە دەبێ سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هوشیار بین. بە ئیزنی خودا هێزەکانی سوپای تورکیا، جاندێرمە، پۆلیس و هێزەکانی پاراستنی سنوور دەست بە دەستی یەکترییەوە دەدەن و گەلی ڕەسەنمان لە تیرۆر دەپەڕێننەوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەوەش کرد: ئێمە جگە لە شەڕی دژی تیرۆر هیچ ئامانجێکی دیکەمان نییە. کوردەکان برایانی ئێمەن و سەدان ساڵە کە لە گەڵ کوردەکان لە جوغرافیایەکی هاوبەش پێکەوە دەژین. ئێمە و کوردەکان ئەندامانی لێک دانەبڕاوەین. ڕوانینێکی جودا لەوە ئاژاوە، گەندەڵی، بێ ئەخلاقی و سووکایەتییە.

ئاکار لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: تەواو هێزی چەکداری تورکیا یەک ئامانج دەپێکن و ئەویش تیرۆریستانی یەپەگە/ پەکەکە و جەماعەتی گولەنە.  

News Code 25812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =