بڕیاری ترامپ سەبارەت بە گوڵان هیچ گۆڕانێک دروست ناکات

نزال حەمیدی جەختی کرد کە وڵاتانی عەرەبی ئەبێ لە وەڵام بە هەوڵەکەی ترامپ دژی گوڵان باڵوێزەکانی ئەمریکا بکەنە دەرەوە و هاوکاری لە گەڵ ئیسرائیل ڕابگرن و ڕێککەوتنەکان لە گەڵیان هەڵبوەشێننەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا لە هەوڵێکی دوژمنانە فەرمانێکی واژۆ کرد کە بە هۆیەوە گوڵانی داگیرکراو وەکوو بەشێک لە ئیسرائیل لە لایەن واشنتۆنەوە بە فەرمی دەناسرێت.

هەوڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردانەوەی جیاوازی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە دواوە بوو و زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ناوچە و نێودەوڵەتی ئەو هەوڵەیان بە توندی ئیدانە کرد. دەوڵەتی دیمەشق لە بەیانییەیەکدا ئەو بڕیارەی ترامپی هێرش بۆ سەر دەسەڵاتی سووریا وەسف کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر لە گەڵ نزال حەمیدی نوێنەری پەرلەمانی سووریا گفتوگۆی کردووە کە لە درێژەدا شرۆڤەکەی دێت.

لەم دواییەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەرزاییەکانی گوڵانی سووریای وەکوو بەشێک لە دەسەڵاتی ئیسرائیلی بە فەرمی ناساند. شرۆڤەی ئێوە لە ئەو کارە نایاساییە چییە؟

ڕاگەیێندراوی ترامپ سەبارەت بە گوڵان، شتێک لە سەر سووری بوونی گوڵان ناگۆڕێت بەڵکوو بە ئەو واتایەیە کە وڵاتەکەی ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و بڕیاری ناوبراو دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ترامپ سەلماندی کە وڵاتەکەی پێچەوانەی ئەوەیە کە پێشتر پاگەندەی دەکرد کە گوایە چآوەدیری ڕەوتی ئاشتییە. جگە لە ئەوەواشنتۆن بە ئەو کارە هاوڕێی خۆیی لە گەڵ ئیسرائیل نیشان دا و پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران نارد.

لە لایەکی ترەوە مێدیاکانی دوژمنیش لە بوونی ئێران لە سووریا قسە دەکەن و گوڵان وەکوو بەشێک لە ئیسرائیل دێننە ئەژمار. تەواوی ئەو هەوڵانە لە حاڵێکدایە کە ترامپ لە بوونی میحوەرێکی بەهێز و جیجی لە ناوچە و جیهان بە ناوی میحوەری بەرخۆدانی ئێران و عێراق و سووریا و لوبنان ئاگادار نییە.

کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بە ئەو کارە چۆن لێک دەدەنەوە؟

ڕەخنەیەک لە سەر کاردانەوە و هەوڵی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نییە بەڵام ئەو کاردانەوەگەلە زیاتر لە قسە نەبوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو وڵاتانە ئەبێ باڵوێزەکانی ئەمریکا بکەنە دەرەوە و هاوکای لە گەڵ ئیسرائیل ڕابگرن و رێککەوتنەکانیان هەڵبوەشێننەوە بەڵام کاردانەوەی بەپەلەی ئەو وڵاتانە بەرەو لای ئیسرائیل، بووەتە هۆی زیاد بوونەوەی نایاسایی ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان.

ڕەوتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی تاران-دیمەشق پاش لەناوچوونی داعش بە چ شێوەیەک دەچێتە پێشەوە؟

پێوەندی نێوان دیمەشق و تاران بەهێزە و ئەبێ وڵاتانی ناوچەکە بزانن کە ئێران بە هیچ لەونێک دوژمنیان نییە. چونکوو وێڕای دراوسێ بوون لە گەڵیان، چاوی بە دوای ئەو وڵاتانەوە نییە. ئێران لە کاتی شۆرشەوە تا ئێستا هاوڕێی خۆیی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی فەلەستین سەلماندووە.

پێوندی ئابووری نێوان ئێران و سووریاش باشە و پیوەندی نێوانیان ڕاستەقینەیە.

ئایا ئەمریکا سەربازەکانی لە سووریا دەکێشنێتە دەرەوە و لە ئەگەری ئەو کارە ئایا ئیمکانی پێکدادانی نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و ئیسرائیل لە سەر ئازاد کردنی گوڵان هەیە؟

سەربازانی ئەمریکا بە هیچ لەونێک لە سووریا نامێننەوە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی دەستێوەردان لە سووریا بە بێ ڕێککەوتنی دەوڵەتی دیمەشق، دوژمن دێنە ئەژمار. ئەو سەربازانە دێر یان زوو لە سووریا دەچنە دەرەوە و کوردەکانی سووریاش ئەبێ بزانن کە ئەمریکا بازرگانیان پێوە دەکات و ئەبێ سەرەنج بدەنە سوپا و فەرماندەییان.

بە گشتی پێم وانەبێ کە پێکدادان لە نیوان ئیسرائیل و میحوەری بەرخۆدان ڕوو بدات؛ چونکوو شەڕ بە قازانجی ئیسرائیلییەکان نییە بەڵام ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو کارە بکەن، کۆتایی شەڕ بە دەستی ئەوان نییە. هەروەها توان و هێزی شەڕی درێژخایەنیان نییە و کۆتایی بۆ ئیسرائیل دەبێت.

News Code 25807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =