بەشداریی ئێران لە ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە

سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی ئێران ڕەتیکردەوە کە ئێران بەشداریی لە ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەمە ۲۷ی ڕەشەمە تاران و ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان دژی پەکەکە دەستپێکردوە, لایەنی ئێرانی ڕەتیکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی ڕایگەیاند هێزی چەکداری ئێران هیچ دەستێوەردان و بەشداریەکی لە ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە نییە.

News Code 25698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =