بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند کە هیزی ئاسمانیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئامادەن بۆ ئەنجام دانی بۆردومانی فەرشی و بەربڵاو لە باغووزی سووریا وەک ئەوی لە بەشێکی کەمی مووسڵدا ئەنجامی دا.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی و لەوان ئەمریکا ئامادەی هێرشی ئاسمانیی قورستر لە دژی داعش لە باغووزن. ئەو هێرشە ئاسمانییە زۆر قورس و وێرانگەر دەبێت، بە چەشنێک کە هەندێک فرۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکی بە رۆژی ڕابوون ناویان لێ بردووە و وەک ئەوی لە بەشێکی کەمی مووسڵدا ئەنجام درا و تێیدا زۆربەی تیرۆریستان و سەرکردە داعشییەکان تێداچوون و نقوم بوون، وێنای دەکەن.
سەرچاوە عێراقییەکە وتیشی: هێرشگەلی ئاسمانیی ئێستا بە بژاردە دەبێ و هێرشی داهاتوو زۆر بە هێز دەبێت.
Your Comment