بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی لە ڕەوتی سەفەر بۆ عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لە گەڵ هەڵکەوتەکان، سهرۆک هۆز و عهشیرهکان و ڕێبەرە ئایینییەکانی عێراق، بهشی ئابووری، فەرهەنگ و سیاسەتی ئێران و عێراقی تەواوکەری یەکتر زانی و ئاشکرای کرد: ئێمە بڕیارمان دا ڕێگا ئاسنییەکانی دوو وڵاتەکە پێکەوە گرێ بدەین و پێوەندی بازرگانی ئاسان بکەینەوە. لە هەمان پێوەندیدا سەرەتا ئێران ڕایگەیاند کە تێچووی ڤیزا لادەبەین و پاشان دەوڵەتی عێراقیش لە ئەو بوارە ئامادەیی ڕاگەیاند.
ڕۆحانی جەختی کرد: ئێمە پێشنیارمان دایە لایەنی عێراقی کە پێوەندی ئابووری دوو وڵاتەکە بە پارەی نیشتمانی خۆی ئەنجام بدەین و پێویستی بە دراوی بیانی نەبێت.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە یەکگرتوویی نەتەوەی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە، وتی: ئەگەر یەکێتی تایفی، ئیتنیکی و ئایینی نەبێت ئەو کۆمەڵگا ناتوانێت لە هێزی راستەقینەی خۆی لە کاتی پێویست لە بەرانبەر هەڕەشەکان کەڵک وەربگرێت.
Your Comment