بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە پێشکەوتنی کەمێک کە لە شەڕ دژی تەکفیرییەکان بە دەستیان هێناوە قسەیان کرد.
هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایانگەیاند: هێزەکانی قەسەدە لە بەرانبەر قەناس بەدەستەکان و مینە چێندراوەکان لە لایەن داعشەوە پیشکەوتنی ئاوەهایان نەکردووە. ئێمە خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆن بە لانیکەم خەسارێکەوەین. ئۆپراسیۆن بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانییەوە درێژەی هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە موستەفا بالی سەرۆکی نووسینگەی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئاسمانی ئەو هێزانە بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە ناوچەی باغۆز هوماری چەکەکانی داعشیان کردە ئامانج.
بالی لە پۆستێکی توییتەریدا نووسی کە ئەو هێرشە ئاسمانییانە کاتژمێر ٦ ی دوانیوەڕۆ بە کاتی ناوچەیی دەستی پێکرد.
بۆچوونی ئێوە