به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، نه‌فتالی بنێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیسڕائیل وتی: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له شه‌ڕی ساڵی ۲۰۱۴ پلانێکی گه‌وره‌ی بۆ ئازاد کردنی به‌شێک له خاکی داگیرکراو له ساڵی ۱۹۴۸ و جێگیر کردنی هێزه تایبه‌ته‌کانی خۆی ئاماده کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کینه‌کانی عزه‌دین قه‌سام لقی سه‌ربازی حه‌ماس بۆ ئه‌م شه‌ڕه پلانی دانابوو تاکوو نزیک تلاڤیڤ هێزه‌کانیان پێشڕه‌وی بکه‌ن.
ئه‌م وزیرره زایۆنییه وتی: سه‌دان هێزی حه‌ماس له میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ده‌یانتوانی له ڕێگه‌ی تونلهکان هێرش بکه‌نه سه‌ر فه‌له‌ستنی داگیرکراو و سه‌دان سه‌ربازی ئیسڕائیله به‌م هێرشه بکوژن و ده‌یان دیل بگرن.
Your Comment