به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، هۆمام حه‌مودی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای عێراق جه‌ختی کرد که حه‌شدی شه‌عبی پێگه‌ی خۆیی له عێراق به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و زیادی کرد: وره‌ی شه‌هید بوون له ڕیزی یه‌که‌می هێزه‌کانی عێراق له‌م ساڵانه دروست بووه به جۆرێک که له میانه‌ی شه‌ڕی دژ به سه‌دام هه‌زاران که‌س شه‌هید بوون.
حه‌مودی وتی: حه‌شدی شه‌عبی له عێراق پێگه‌ی هه‌یه و هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ شۆڕشی ئیمام حسه‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش بووه هۆی سه‌رسووڕمانی هه‌موو جیهان.
ئه‌و ئاماژه‌ی به پیلانی زایۆنییه‌کان کرد و جه‌ختی کرد: پرسی دابه‌ش کردن له سه‌ر ده‌ستی زایۆنییه‌کان و له ڕێگه‌ی تایفه‌گه‌ری و نیژادپه‌ره‌ستی به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment