به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له دێفنز نیوز، جارلی سامرز، وته‌بێژی پێنتاگۆن به تورکیا هۆشداری دا: کڕێنی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ ئه‌نجامی زۆر قورسی بۆ تورکیا ده‌بێت و تورکیا ئه‌مه بکات ناتوانێت فڕۆکه‌ی ئێف ۳۵ و ته‌نانه‌ت مووشه‌کی پاتریۆت له ئه‌مریکا بکڕێت.
ئه‌م قسانه دوای ئه‌وه دێت که فه‌رمانده‌ی ئه‌ورووپایی هێزه‌کانی ئه‌مریکا پێشتر وتبووی که گه‌ر تورکیا ئێس ۴۰۰ بکرێت ئه‌مریکا ده‌بێت فڕۆکه‌ی ئێس ۳۵ به ئه‌نقه‌ره نه‌دات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که دوێنێ ئه‌رۆدغان جه‌ختی کرد بوو: کڕینی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیا هه‌ر ئه‌نجام ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له دوای ئه‌وه‌یش مووشه‌کی ئیس ۵۰۰یش بکڕین.
فواد ئۆکتای، جێگری سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌وه‌ی که ئێمه سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰مان کڕیوه به‌و مانا نییه که سیستمی مووشه‌کی پاتریۆت ناکڕین له ئه‌مریکا.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به هه‌ر دوو سیستمه مووشه‌کییه‌که پێویستمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی ئێمه قبوڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گفتوگۆ ده‌که‌ین.
ئۆکتای سه‌باره‌ت به کاتی ڕاده‌ست کردنی ئێس ۴۰۰ له لایه‌ن ڕووسیاوه وتی: له دوای ئه‌وه‌ین که یه‌که‌م وه‌جبه‌ی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له مانگی جولای بۆ ناو خاکی تورکیا بگوازینه‌وه.
Your Comment