به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی مه‌یل، شێخ ڕاویل عهینودین، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ڕووسیا پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که تاکوو ۱۵ ساڵی دیکه ڕێژه‌ی دانیشتوانی موسڵمانی ڕووسیا به ۳۰ له سه‌د بگات.
ئه‌و زیادی کرد: له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ۲۳۰ هه‌زار به‌شداری نوێژی جه‌ژنیان کردووه که ئه‌مه نیشان ده‌دات ڕێژه‌ی دانیشتوانی موسڵمانی ڕووسیا له به‌رز بوونه‌وه دایه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و ناوچانه‌ی موسڵمان نشینین له ڕووسیا زیاترین ڕێژه‌ی له دایک بوونی منداڵیان هه‌یه که ناوچه‌کانی قه‌وقاز و تاتارستان ده‌گرێته‌وه و به ڕچه‌ڵه‌ک تورک زمانن.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه موفتی باڵای ڕووسیا داوای کردووه که ڕێژه‌ی ساز کردنی مزگه‌وته‌کان له ڕووسیا زیاد بکرێت. زۆربه‌ی مسوڵمانانی ڕووسیا له مسکۆ، سه‌نت پترزبورگ و یکتارینبورگ ده‌ژین. به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیک به ۱۴ تاکوو ۲۵ ملیۆن مسوڵمان له ڕووسیا ده‌ژین.
ئه‌مه‌ش له ئێستادا ۱۰ بۆ ۱۴ له سه‌دی دانیشتوانی ڕووسیایه.
Your Comment