ترامپ بەشی بازرگانیی هیند و تورکیای هەڵوەشاندنەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ئاگادارکردنەوەی کۆنگریسی، بەشی بازرگانی لە گەڵ هیند و تورکیای هەڵوەشاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە BBC، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی دا کە ئیمتیازی بازرگانی لە گەڵ هیند و تورکیا هەڵوەشێتەوە.

نووسینگەی نوێنەرایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیاهنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە "بڕیارە هیند و تورکیا لە لیستی وڵاتانی ڕوو گەشەی بەهرەمەند لە ڕیسای سیستەمی گشتیی هەڤیازی بازرگانی بکاتە دەرێ و ئەویش بەو هۆیەی کە ئەو دوو وڵاتە لە مەرجی پێویست بۆ بەهرەمەند بوون لەو هەڤیازییە، بێ بەهرەن".

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەوڵەتی هیند بەڵێنەکانی خۆی بۆ بەهرەمەندبوونی هەناردەکارانی ئەمریکی لە بازاڕەکانی وڵاتەکەی ڕانەپەڕاندووە و تورکیا گەیشتۆتە "گەشەی ئابووریی پێویست" و ناتوانێ وەک وڵاتێکی ناگەشەمەند و هەژار لە لیستەکەدا بێت.

شایانی باسە کە "سیستەمی گشتیی هەڤیازیی بازرگانی" یاسا و ڕیسایەکە کە ڕێکخراوی بازرگانی بۆ یارمەتیی کاتی بە وڵاتانی ڕوو لە گەشە و کەم داهاتی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە لە بەرچاوی گرتووە. بەر لە پێکهاتنی ئەو ڕێکخراوە، هەمان یاسا و ڕیسا لە مامەڵە و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی گەشتی سەبارەت بە تارەفەی بازرگانی (گات) دا باو بوو.

بە گوێرەی یاساگەلی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، وڵاتانی ئەندام بەرپرسن لەوەی کە لە بەرامبەردا ئاستەنگ و تەنگەژەکانی بەردەم بازرگانی ئازاد پێکەوە و بە تایبەت لە بابەتی تارەفەگەلی گومرۆکی، کەم یان بە گشتی لابەرن. هەر بەو پێیە، بە مەبەستی پاڵپشتی و یارمەتی بە وڵاتانی ناگەشەمەند و کەم داهات، بەو وڵاتە رێگە دەدرێت کە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، لە بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی پێشکەوتە و دەوڵەمەند لە هەڤیازیگەلی بازرگانی ئازاد لە بواری هەناردە بەهرەمەند بن؛ بەڵام هاوکات رێگەی ئەوەیان پێ بدرێت لە تەنگەژەگەلێک بە سەر هاوردە لەو وڵاتانەدا داسەپێنن.

ئامانج لەو سیستەمە گشتییە هەڤیازییە بازرگانییە، پاڵپشتی لە بەرهەم هێنەرانی ناوخۆیی لە وڵاتانی ڕوو لە گەشە و ناپێشکەوتووە.

بەڵام بۆ ئەمریکا، تورکیا و هیند لەو هەڤیازییە بێ بەهرە دەکات؟ سەبارەت بە تورکیا، یاساگەلی سیستەمی گشتیی هەڤیازی بازرگانی لە ساڵی ١٩٧٥ەوە پێڕەو دەکرێت. نوێنەرایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی وتوویە کە ئابووریی تورکیا لە ئیستادا گەیشتۆتە "ئاستێکی بەرزتر لە گەشەی ئابووری" و دەتوانێ لە پلانی پاڵپشتی داببڕێت یان وەلاوە بنرێت.

سەبارەت بە هیند، نوێنەرایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی بازرگانی ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە "بەستێنێکی بەربڵاوی لە تەنگەژەگەلی بازرگانیی داسەپاندووە کە کاریگەریی نەرێنی بووە بە سەر بازرگانی دەرەکیی ئەمریکا".

بی بی سی لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە بازرگانی لە گەڵ تورکیا و هیند لانی‌کەم تا ٦٠ رۆژ پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی بە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و ٢ وڵاتی ئاماژە پێدراو، دەچیتە قۆناغی جێبەجێ کردن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردو دۆناڵد ترامپ بە ناردنی نامە بۆ سەرۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سنا، لەم بڕیاە خۆی ئاگاداری کردوونەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەکانیدا ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە هیند، بڕیاری خۆی پاش "پەیوەندی و دانوستانێکی چڕوپڕ" لە نێوان دوو وڵات گرتووە و بەوەشەوە بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بەو پەیوەندیانە، هەتا ڕوون بێتەوە کە ئایا دەوڵەتی هیند دەیەوێ هەلی بەهرەمەند بوونی دادپەروەرانە لە بازاڕەکانی وڵاتەکەی بۆ هەناردەکانی ئەمریکی بڕەخسێنێت یان نا؟

ناوبراو سەبارەت بە تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە تورکیا چیتر وڵاتێکی ناگەشەمەند و دەست کورت و شیاوی بەهرەمەند بوون لە ئیمتیاز و هەڤیازییەکانی سیستەمی گشتیی بازرگانی تایبەتی نییە.

News Code 25414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =