بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە وەرگێڕدراوی فارسی کتێبی " إنّ مع الصّبر نصراً " ە کە پێشتر بە زمانی عەرەبی لە بەیرووت لە لایەن سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرپرسی گشتی حزبوڵڵای لوبنانەوە ڕوونوێنی و بڵاو کرایەوە.
جگە لە ئەوە لە کتێبەکەدا دوو جۆر وێنە بە شێوەی خوارەوە هێنراوە:
١.وێنە بڵاو نەبووەکان لە رێبەری شۆڕش، باوکی خوالێخۆشبووی، منداڵەکانی و ...
٢.وێنەگهلێک هاوپهیوهند به بابەتهکانی ناو کتێبەکە.
ئەوەی ئەم کتێبە لە کتێبە هاوشێوەکانی جیاواز دەکاتەوە وانەکان و ئەو پرسانەیە کە لە پێوەندی لە گەڵ باسەکان وتراوە کە هەر کامەیان دەتوانن ببنە چرایەک لە سەر ڕێگای خوێنەرانی کتێبەکە بە تایبەتی لاوان.
خوێنەران لە چوارچێوەی بیرەوەرییەکان، لە گەڵ کارەکانی ڕژێمی پاشایەتی ئاشنا دەبنەوە. هەروەها لە سەختییەکان، ڕەنجەکان و شەڕەکان لە بەرانبەردا پیاوەتییەکان، بەرخۆدانەکان و خاوێنی ئیمانی شۆڕشگێران ئاگادار دەبنەوە.
Your Comment